ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، کۆلبەرێکی خەڵکی شاری “سەردەشت” بە ناوی “حسێن محەممەدی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له سنووری سەردەشت گیانی لەدەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبه‌رنیوز،”حسێن محەممەدی”، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شارۆچكه‌ی “ڕەبه‌ت”ی سه‌ر به شارستانی سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، لە سنووری “نۆکان” گیانی لەدەستداوه. به‌پێی ئامارەكانی کۆلبەرنیوز له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی دا، بە گشتی ٢٥٨ کۆلبەر لە سنووری کوردستان کوژراو و برینداربوون، لەو ژمارەیەش ٤٣ کۆلبەر گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢١٥ کۆلبەریش برینداربوون.