جێگری بەڕێوبەری زانکۆی زانستی پزیشکی شاری سنە ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ پووشپەڕ گیان لەدەستدانی سێ کەس بە هۆی تووشبوون بە وایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماوەی زیاتر لە ٢ مانگە لەو شارەدا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بەهۆی تووشبوون بە وایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە بهڵام لە ماوەی ٣ ڕۆژی رابردوودا زیاتر لە ١٣٠ی کەس بەهۆی تووشبوون بەو وایرۆسە سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارەیان کردووە و لە ئێستادا ٥٢ کەس لەژێر چاودێری پزیشکیدان کە تەندرووستی ٥ کەسیان ناجێگیرە.