ڕۆژی شهممه ٢٧ی جۆزهردان، کرێکارێکی جۆشکاری بە ناوی “خالید ژاڵەچیان”، خەڵکی شاری مەهاباد و باخەوانێکی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی “فارس سهیدانی” بەهۆی نەبوونی ئیمهنی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان لەدەست داوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی شەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢، “خالید ژاڵەچیان”، تەمەن ٦٦ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لە کاتی جۆشکاریی بینایەکی نیوەکارە لە گەڕەکی فەرهەنگیان، لە بەرزاییی پێنج متریهوه کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە. حهوتووی ڕابردووش، کرێکارێک بە ناوی “فارس سهیدانی”، لە کاتی کارکردن بە ئامێری “تیلێر”ی کشتوکاڵ و باخەوانی لە گوندی “باوان”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوڕی ورمێ بەسەختی بریندار بوو. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو پاش گواستنهوهی بۆ نهخۆشخانه بههۆی قورسی برینهكانیهوه گیانی له دهست داوه.
