بەپێی هەواڵی گه‌ییشتوو، كرێكارێكی خه‌ڵكی سه‌وڵاوای شاری مه‌ریوان به‌ناوی “ته‌وفیق حوسه‌ینی” ٥٥ ساڵ ته‌مه‌ن، به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له سه‌ر “جه‌رسه‌قیل” له یه‌كێك له وڵاتانی قاڕه‌ی ئافریقا گیانی له‌ده‌ست داوه و هاوكات “عەبدۆڵڵا ڕوحی” خەڵکی گوندی گوازی سەر بە سەوڵاوای مەریوان، کە پێشتر بەهۆی ڕووداوی کارەوە بەسەختی بریندار کرابوو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی مانگی ڕێبەندان لە نەخۆشخانەیەک لە شاری زەنجان گیانی لەدەست داوە.
جێگای ئاماژەیە بەهۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوێن و کاتی کارکردن‌دا ساڵانە بە دەیان کرێکار تووشی ڕووداوی کار دەبنەوە کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو کرێکارانە گیان لەدەست ئەدەن و بەهۆی نەبوونی هیچ جۆرە بیمەیەکی ڕووداوی کار، بەنەماڵەکانیان دەکەونە سەر گوشارێکی سەختی ئابووری و ژیانیان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک گرفت دەبێتەوە.