کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ

گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ 1

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، دوو لاوی ٢٥ و ٢٧ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی تاژاندەرە و هەقی سەر بە شاری شنۆ لە دوو ڕووداوی تەم و مژاویدا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو هەواڵە لاوە ٢٥ ساڵ تەمەنەکەی خەڵکی گوندی تاژاندەرە بە چەکی تاپر گیانی لەدەستداوە و هێندێک سەرچاوەی خۆجێیش ڕایانگەیاندووە ناوبراو بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەهۆی ناشارەزابوون لە بەکارهێنانی چەک، گوللە لە دەستی دەرچووە و بەو هۆکارەوە گیانی لەدەستدابێت. لە لایەکی دیکەوە لاوەکەی دیکەش کە خەڵکی گوندیهەقیسه‌ر به‌ هه‌مان شارە، له‌ ڕووداوێكی هاوشێوه‌دا بە چەکی تاپڕ گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی پزیشکی یاسایی شاری نەغەدە کراوە.