بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی ڕابردوو ٣ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی گوندی “محەممەد ئاوای” سەر بە شاری شاهین دژ کە پێکهاتبوون لە باوک و دایک و منداڵێک، بەهۆی گازگرتووی گیانیان لەدەستدا.
جێگای ئاماژەیە بەهۆی نائیستاندارد بوونی ڕێڕەوی دەرچوونی گازی منۆئۆکسیدی کەربۆن و نزمی کوالێتی کەرەستەکانی گەرمکەرەوەی ماڵ، هەر ساڵ چەندین هاووڵاتیی بەتایبەتی لەکاتی خهودا بەهۆی ئالوودەبوون بە گازی منۆئۆکسیدی کەربۆن گیان لەدەست ئەدەن یان بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکان دەکرێن.