کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانیی حەوت هاووڵاتیی لە شاری دێرەزوور

گیان لەدەستدانیی حەوت هاووڵاتیی لە شاری دێرەزوور 1

بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی کە لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریەی گرتووەتەوە، حەوت ئاوارە لە کەمپی “ئەبو خەشاب” لە دێرەزوور گیانیان لەدەستدا، کە دوانیان منداڵن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو حەوت کەسەی کە گیانیان لەدەستداوە دوانیان منداڵن و یەکێکیان ژنە و جگە لەوەش چەندین چادر لەو کەمپەدا با بردوویەتی. جێگای ئاماژەیە لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوه‌ شەپۆلێکی خۆڵبارین، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریە و عێراق و ئێرانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە مەودای بینین بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە. لەم پێوەندەدا وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، دوو هەزار کەس بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەکەوە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.