رۆژی دووشه‌ممه ٦ی رێبه‌ندان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٥ كرێكار له شاره‌كانی تاران، مێهریز، ئازرشار و داراب تووشی ڕووداو هاتن و له ئاكامدا ٣ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و ٢ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی هه‌واڵه‌كان، كرێكاریكی بیناسازی له “ساڵحیه”ی تاران له كاتی گۆاستنه‌ه‌وی مێلگرد تووشی به‌رق گرتوویی هات و گیانی له ده‌ست دا. له رووداوێكی دیكه‌دا كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ هاوكارێكی ٢٦ ساڵ ته‌مه‌نی” له كاتی كار له سه‌به‌دی فلێزی جه‌رسه‌قیل له كارخانه‌ی سیمانی داراب كه‌وتنه خواره‌وه. به‌هۆی ئه‌م رووداوه كرێكاره ٣٥ ساله‌كه گیانی له ده‌ست دا و هاوكاره‌كه‌شی به سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روها كرێكارێكی شاغڵ له یه‌كێك له كارخانه‌كانی شارۆچكه‌ی ئازرشار به‌هۆی كه‌وتنه خۆاره‌وه له ئاسانسور گیانی له ده‌ست دا. له رووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری مێهریزی له ئوستانی یه‌زد به هۆی كه‌وتنه‌خواروه بۆ ناو بیرێكی كارخانه‌ی كاشی ئه‌م شاره به تۆندی بریندار بوو.