ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی به‌لووچ له گوندی “زیرۆك ئاباد” و لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵیان كوشت و پێنج كه‌سی دیكه‌شیان به‌سه‌ختی بریندار كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ئه‌م مانگه ئه‌رته‌شی پاكستان هێرشی كرده سه‌ر سووختبه‌رانی به‌لووچ له شارستانی “چاغی” به‌لووچستان و چوار كه‌سیان كوشت.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی سپای پاسداران له شاری “نی‌ك شه‌هر” به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی گوندی “زیرۆك ئاباد” و لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵیان به ناوی “ئه‌فشین میربه‌لووچ زهی” كوشتووه و پێنج كه‌سی دیكه‌شیان به‌سه‌ختی بریندار كردووه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی پاكستان له ناوچه‌یه‌ك به ناوی “ڕیچ ڕیگ“ی سه‌ر به شارستانی “چاغی” له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌لووچستان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سووختبه‌ران و وێڕای له ناوبردنی ٢٠٠ ئۆتۆمبێل، چوار كه‌سیان كوشتووه و برینداره‌كانیان هه‌روه‌ها به‌جێهێشتووه.