ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شۆێنی كار، ١٥ كرێكار له‌وانه دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له شاره‌كانی “زاهدان”، “ئیسفه‌هان” و”ده‌ماوه‌ند” تووشی ڕووداوی كار هاتن كه به هۆیه‌وه ١٣ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار و دوو كرێكاری دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ له شاری زاهدان، له كاتی كاركردن له بینایه‌كی نیوه‌كاره به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوه‌ندێكی سه‌نعه‌تی له ناوچه‌ی “ئایینه‌وه‌رزان”ی سه‌ر به شاری ده‌ماوه‌ند، ١٠ كرێكار و دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به‌سه‌حتی بریندار بوون. هه‌روه‌ها به هۆی سووتانی كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له ناوچه‌ی “ده‌وڵه‌ت ئاباد”ی ئیسفه‌هان، كرێكارێكی ٤٨ ساڵ ته‌مه‌ن بریندار و و كرێكارێكی ٧٠ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له ده‌ست داوه.