میدیاکانى هیندستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایانگه‌یاند: بەهۆی بارینى بارانێکى بەخوڕ لە ناوچه‌ی “که‌شمیر”، لافاو دروستبووە و بەوهۆیەوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٣ کەسیش برینداربوون و ٤٠ کەسى دیکەش بێسەر و شوێنن.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هیندووستان، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێردا بارانێکى بەخوڕ ناوچه‌ی “که‌شمیرى” لە وڵاتی هیندستان گرته‌وه و بووه هۆی درووستبوونی لافاوێكی به‌هێز كه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به دانیشتووانی ناوچه‌كه گه‌یاند و ١٦ كه‌س گیانیا له‌ده‌ستدا و ٦٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و چاره‌نووسی ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش نادیاره. هه‌روه‌ها له وڵاتی ئه‌فغانستانیش به‌هۆی هاتنی لافاو له ویلایه‌ته‌كانی نوورستان و غه‌زنی ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.