به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارێكی مه‌عده‌نی “ئاق ده‌ره“ی تیكاب به‌ناوی “عابد ڕه‌حمانی” گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عابد ڕه‌حمانی” شاگرد شۆفێری لودێر بووه و ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌كاتی كاركردندا له‌لایه‌ن لاستیكی لودێره‌كه‌وه هر دوو پای به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ ده‌كرێت به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز و پاش چه‌ند ڕۆژ چاوژێری پزیشكی گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.