ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، سێ كرێكاری خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز، بۆكان و مهاباد به ناوه‌كانی “ئیسماعیل عومرانی”، “موسته‌فا مه‌ولوودپوری” و “ئه‌میر كه‌دخۆدا” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “ئیسماعیل عومرانی” كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز له شاری سیمنان سه‌رقاڵی كاركردن بووه كه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها دوو كرێكارێ بیناسازی دیكه به ناوه‌كانی “موسته‌فا مه‌ولوودپوری” و “ئه‌میر كه‌دخۆدا” خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و مهاباد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانیان له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵی ١٤٠١ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران، ٢ هه‌زار كڕیکار تووشی ڕووداوی كار هاتوون و گیانیان له ده‌ست داوه.
