به وته‌ی “ئیرینا وندیكتۆڤا” دادستانی باڵای ئۆكراین، به هۆی هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته تا ئێستا ١٠٣ منداڵ گیانیان له ده‌ست داوه و پتر له ١٠٠ منداڵی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌ڵه‌تی ئۆكراین، لانیكه‌م پێنج منداڵ ڕۆژانه له ئۆكراین ده‌بنه قۆربانی. تا ئێستا ٤٠٠ مه‌دره‌سه و ناوه‌ندی په‌روه‌رده هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و نزیكه‌ی ٦٠ دانه‌یان به‌ته‌واوه‌ته‌ی ڕووخاون. ناوبراو وتی: ئاماری واقعی زۆر له‌وه به‌رزتره، له‌به‌ر ئه‌وه كه به هۆی بۆردوومانی به‌رده‌وامی ڕووسیه نه‌یانتوانیوه به‌شێك له قۆربانیان له ژێر ئاوار ده‌ربێنن. ناوبراو خوازیاری ئه‌وه بوو كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێكۆڵێنه‌وه له‌وباره‌وه بكات و “ولادیمیر پووتین” وه‌كوو جه‌نایه‌تكاری جه‌نگی بناسێنێت.