کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ  له‌ مێحوه‌ری مهاباد- ورمێ

گیان له‌ ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری

سەرلەبەیانی هه‌ینی ٢٦ی جۆزەردان، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای مەهاباد- ورمێ ڕوویدا و بە هۆیەوە ئۆتۆمبێلێکی پاترۆڵ ئاگری گرت و دوو کەس گیانیان لەدەست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو کارەساتە کاتژمێر شەشی به‌یانی لە نزیک خاڵی پشکنینی دارەلەک ڕووی داوە. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هۆکاری ڕووداوەکە خێرایی زۆر بووە، هەروەها بە هۆی نەبوونی بەربەستی ئاسنین لە ته‌نیشت جادەکە، ئۆتۆمبێلەکە کەوتووەتە سەر ڕێگەی هێڵی ئاسنی قه‌تار و دوای ئەوەش ئاگری گرتووە.