ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، دوو كرێكاری كارخانه‌ی “شیرین عه‌سه‌ل“ی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار هاتن و گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره له كاتی شۆردنی یه‌كێك له سالۆنه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، تووشی به‌رقگرتوویی بوون و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست داوه. ناسناوی ئه‌و دوو كرێكاره هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام وتراوه ته‌مه‌نیان له نێوان ٣٢ بۆ ٣٨ ساڵ دا بووه. جێی ئاماژه‌یه كه ئێران یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین ڕووداوی كاری تێدا تۆمار ده‌كرێت و ته‌نیا له ماوه‌ی وه‌رزی زستانی پاردا ٩٧ كرێكار به هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له ٢٤٣ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.