کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی پێنج كرێكار له‌ چه‌ند شار

مرگ و مصدومیت ۵ کارگر در سایه فقدان ایمنی کار در شهرهای مختلف1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، پێنج كرێكار له‌ شاره‌كانی “هه‌مه‌دان”، “بانه‌” و “سنه‌” به‌ شێوه‌ی جیاجیا و به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار هاتن كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چوار كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون و كرێكارێكیش گیانی له‌ ده‌ست دا.

له‌ ڕووداوێك دا كه‌ له‌ شاری “هه‌مه‌دان” ڕوویداوه‌ سێ كرێكاری كه‌ندنی كارێز، به‌ هۆی ڕووخانی دیوار به‌ سه‌ختی بریندار بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌ و له‌ شاری “بانه‌” كرێكارێكی كه‌ندنی چاڵی ئاو، به‌ ناوی “عه‌زیز عه‌زیزپه‌ناه” له‌ بلواری “مه‌رزبانان”ی ئه‌و شاره‌ به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو چاڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روها له‌ شاری سنه‌ كرێكارێكی دیكه‌ی كه‌ندنی كارێز به‌ ناوی “بۆرهان ڕه‌زایی” به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بوو.