کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی ٩ كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران

مرگ و مصدومیت ۹ کارگر در شهرهای مختلف3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، مه‌هاباد و هه‌مه‌دان ٣ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٦ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كاتی كار له‌ كارگه‌یه‌ك له‌ ئیسفه‌هان، سه‌ری له‌ ده‌زگای پرێسدا گیری كرد و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌ له‌ شیركه‌تی ئێران خۆدرۆی مه‌شهه‌د، كرێكارێك له‌ كاتی به‌تاڵ كردنی باردا تووشی ڕووداو هات و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا. له‌ ڕووداوی سێهه‌مدا، كرێكارێكی بیناسازی له‌ كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵدا له‌ بلواری “ئارم شه‌هر”ی كه‌ره‌ج به‌ سه‌ختی بریندار بوو. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی ٤٠ ساڵ ته‌مه‌نی چاڵهه‌ڵكه‌ن له‌ هه‌مه‌دان به‌هۆی ڕووخانی چاڵاوه‌وه‌ بریندار بوو. هه‌روه‌ها له‌ ئیسفه‌هانیش ٤ كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گازی كارگه‌یه‌ك به‌ سه‌ختی بریندار بوون. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌شدا كرێكارێكی ٥٤ ساڵه‌ له‌ كاتی كاردا به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆری بینایه‌كی تازه‌ساخت له‌ مه‌هاباد گیانی له‌ده‌ست دا.