ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٤ كرێكار له شاره‌كانی “فه‌ردیس” و “ئیسفه‌هان” به شێوه‌ی جیاجیا تووشی ڕووداوی كار هاتن، له‌و ڕووداوانه دوو كرێكار بریندار و دوو كرێكاری دیكه‌ش له‌وانه كرێكارێكی مه‌عده‌ن گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی له شاری “فه‌ردیس” به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار بوو كه به دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به هۆی قۆڵی برینه‌كانی گیانی له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری دیكه به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی “كه‌ره‌سته‌ی ئارایشی و بێهداشتی” له شاره‌كی سه‌نعه‌تی “سیمین ده‌شت”ی فه‌ردیس، به سه‌ختی بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی شتێكی قۆرس به‌سه‌ر كرێكارێكی مه‌عده‌ن له ناوچه‌ی “نیل ئاب”ی شاری ئیسفه‌هان، ئه‌و كرێكاره گیانی له ده‌ست دا.