له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به هۆی نهبوورنی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له شاره‌كانی “گورگان”، “شیراز” و “تاران” بریندار بوون. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری خه‌ڵكی ئیزه كه له پڕۆژه‌كانی نه‌وتی عه‌سه‌لوویه كاریان ده‌كرد به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری خه‌ڵكی “گورگان” به هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵێكی ئاو به‌سه‌ختی بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵی خه‌ڵكی شیراز به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی پێنج متری به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا. هه‌روه‌ها له شاری تاران به هۆی ڕووخانی دیوار به‌سه‌ر دووكرێكاری ئه‌فغانستانی له ناو چاڵێكی ئاسانسۆر له ناوچه‌ی “ده‌ره‌كه”ی تاران، كرێكارێكیان به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری پرۆژه نه‌وتییه‌كانی عه‌سه‌لوویه به ناوه‌كانی “حه‌مید داوودی” و “بیژه‌ن قاسمی” به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له ڕێگای بێهبه‌هان گیانیان له‌ده‌ست دا.