به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای نێوان گونده‌كانی “ویسیه‌ر- ئاوێهه‌نگ”ی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه، دوو هاووڵاتی لاو گیانیان له ده‌ست دا و هاووڵاتییه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به هۆی خراپی ڕێگا و جاده‌كانی ئۆستانی كوردستان و ناستانداردبوونی ئۆتۆمبیله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆیی ئێران، ئۆتۆمبێلێكی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ كه‌وته نێۆ دۆڵێكی ڕێگای “ویسیه‌ر- ئاوێهه‌نگ” و دوو سه‌رنشینی گه‌نجی ئه‌و بنه‌ماڵه به ناوه‌كانی “نه‌وید سه‌عیدی” و “نیما سه‌عیدی” گیانیان له ده‌ست دا و دایكی بنهماڵهكهش به‌سه‌ختی بریندار بوو.