له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی تەمەن 40 ساڵ خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “بێھزاد” به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به سه‌ختی بریندار بوو، له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی یارسانی خه‌ڵكی گوندی “قه‌ڵخانی”، له ناوچه‌ی “قهڕاوێز”ی نزیك له هه‌رێمی كوردستان دوزایهوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له به‌رزایه‌كانی “ته‌ته”ی هه‌ورامان كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران ئه‌ده‌نه به‌ر ده‌سترێژی گولله و له ئاكامدا ئه‌و كۆڵبه‌ره ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ به سه‌ختی بریندار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان گیان له ده‌ست دانی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “قه‌ڵخان”ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، به هۆی تینوویی، ماندوویی و گۆشاری زۆره‌وه بووه، هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كان باس له هه‌بوونی برین له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ناوبراو ده‌كه‌ن به‌ڵام هۆكاری گیان له ده‌ست دانی ناوبراو به ته‌واوی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.