رۆژی سێشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوینی كار كرێكارێكی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د بریندار و هه‌روه‌ها كرێكارێكی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده گیانی له ده‌ست دا و له رووداوێكی دیكه‌دا دوو ئه‌ندامی ئۆرژانسی ئێسفه‌هان له سه‌ر جاده‌ی “عه‌له‌ویجه”ی شاری “نه‌جه‌ف ئاوا” تووشی رووداوی هاتوچوو بوون و یه‌كێكیان گیانی له ده‌ست دا و ئه‌وی دیكه به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێران له ناو ته‌واوی وڵاتانی جیهان، یه‌كێك له خراپترین ریزبه‌ندیه‌كانی هه‌یه بۆ دابین كردنی ئه‌منییه‌تی شوێن و باروودۆخی كار.