کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی سەرماوەز، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران له كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران له ناوچه سنوورییه‌كانی قه‌ندیلی سه‌ر به پیرانشار، چوار كۆڵبه‌ر له به‌رزایی به‌ربوونه‌وه و كۆڵبه‌رێك گیانی له ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی كولبه‌ر نیوز، لەم ڕووداوەدا كۆڵبه‌رێك بە ناوی “قادر باز” خەڵکی گوندی “تازە قەڵا”ی سه‌ر به پیرانشار گیانی لەدەست داوە و سێ كۆڵبه‌ری دیکەش کە ناسنامەی دوو کەسیان “عەلی کۆسە” خەڵکی گوندی “ترکەش” و “حوسێن شێوەمەڕ” خەڵکی گوندی “شێوەمەڕ” ڕاگەیەندراوە، بریندار بوون. ناسنامەی کەسی سێهەم ئاشکرا نەبووە و یەکێک لە قوربانییەکان بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئۆرژانسی ڕژیم به بیانووی شاخاوی بوونی ناوچه‌كه نه‌چووه به یارمه‌تیانه‌وه و خەڵکی گوندەکانی دەورووبەر و گرووپی شاخەوانیی “هەڵگورد” قوربانییەکانیان هێناوەتە خوارەوە.
