ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی گوڵان، له دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و خوڕه‌م ئاوا، كرێكارێك به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێ ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوی یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز له كارخانه‌ی ئوكسیژنی پارس ئابادی ئیسفه‌هان، برینداربوونی سێ كرێكاری لێكه‌وته‌وه. به وته‌ی شاهد حاڵانی ڕووداوه‌كه ئه‌م سێ كرێكاره به هۆی سووتانی سه‌ختی جه‌سته‌یان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری پزیشكی دان. له ڕووداوێك دیكه له شاری خۆڕه‌م ئاوا كرێكارێكی بیناسازی به هۆی به‌ربوونه‌وه له ته‌به‌قه‌ی پێنجه‌می بینایه‌ك گیانی له ده‌ست دا.