سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له دوو ڕووداوی جیاجیای هاتووچۆ له میحوه‌ره‌كانی “قۆروه- هه‌مه‌دان” و “سنه- مه‌ریوان” هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و چوار هاووڵاتی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك جۆری “ساینا” له میحوه‌ری “قۆروه- هه‌مه‌دان” هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه له میحوه‌ری “سنه- مه‌ریوان” به هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبیل، دوو كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سنه كراون.