ڕۆژی چوارشه‌ممه‌٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٧ كرێكار له‌وانه چه‌ند منداڵی كار له ڕووداوێكی كار له شارستانی “مه‌یبۆدی” یه‌زد بریندار بوون، هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا كرێكارێك به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاری كه‌ره‌ج گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌وت كرێكار كه له كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له شاری “مه‌یبۆدی” یه‌زد كاریان ده‌كرد به هۆی گازگرتوویی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران. كرێكارانی ئه‌و كارخانه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٧ بۆ ٢٤ ساڵ بووه و ئێستا له به‌شی قریاكه‌وتنی خێرا له ژێر چاودێری پزیشكی دان. له هه‌واڵێكی دیكه له شاری كه‌ره‌ج به هۆی ڕووخانی دیوار له كاتی كه‌ندنی زه‌وی، كرێكارێك گیانی له ده‌ست داوه.