ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گوڵان، به هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار، حه‌وت كرێكار له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، مۆغان، ته‌ورێز و ڕه‌شت تووشی ڕووداوی كاربوون كه به هۆیه‌وه ٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ئه‌ندامی ئاگركۆژێنه‌وه له ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له بینایه‌ك له گه‌ڕه‌كی فیرده‌وسی شاری ته‌ورێز بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه و به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز له كانێكسی كرێكاران له شاری مۆغان له ئۆستانی ئه‌رده‌بیل، دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به هۆی سه‌ختی برینه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. له دوو ڕووداوی دیكه له گوندی ڕاڕانی ئیسفه‌هان و شاری ڕه‌شت، دوو كرێكار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار بوون.