ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له شاره‌كانی “ڕیگان”، “قۆم”، “ڕه‌شت” و “بۆكان” تووشی ڕووداو بوون. له‌م ڕووداوانه دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
كرێكارێكی شیركه‌تی “جه‌هادی نه‌سر”ی كرمان به ناوی “هووشمه‌ند شه‌هیكی” خه‌ڵكی شاری “ڕیگان”، به هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ ماشینی غه‌ڵته‌كی ئه‌و شیركه‌ته گیانی له ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه به هۆی ڕووداوی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلی ئاگركۆژێنه‌وه له كه‌هریزه‌ك، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌سه‌ختی بریندار بوو. ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئاگركۆژێنه‌وه له شاری ڕه‌شت له كاتی كۆژاندنه‌وه‌ی ئاگر تووشی سووتان بوو و گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، هه‌روه‌ها كرێكارێكی خه‌ڵكی بۆكان به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی داربه‌ستی ئاسنی، به‌سه‌ختی بریندار بوو. له ڕووداوێكی دیكه له سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌لار سلێمانی، كرێكارێك له كاتی قیرتاو كردنی جاده كه‌وته ژێر ماشینی غه‌لته‌ك و گیان له ده‌ست دا.