ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا له ڕێگای نێوان خاش- سه‌راوانی سه‌ر به ئۆستانی سیستان وبه‌لووچستان، شه‌ش كرێكاری ئه‌فغان گیانیان له ده‌ست دا و ٢٨ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
پێشتر چه‌ندین جار ئۆتۆمبێلی په‌نابه‌رانی ئه‌فغان له جاده‌كانی ئێران تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتبوون، ته‌نیا له مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ٣٥ كه‌س له كرێكارانی ئه‌فغان له ئۆستانی كرمان قۆربانی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی بوون. جێی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی گرووپی تالیبان له ئه‌فغانستان، به‌شێكی زۆر له دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ بوون.