ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، شه‌ش كرێكار له شاره‌كانی “قۆم”، “توربه‌ت حه‌یده‌ریه” و “مه‌یمه” تووشی ڕووداوی كار هاتن كه به هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز له گوندی “موته”ی سه‌ر به شاری “مه‌یمه”ی ئۆستانی ئیسفه‌هان، به هۆی به‌ربوونه‌وه دیوای كارێزه‌كه به‌سه‌ریدا گیانی له ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له شاری “توربه‌ت حه‌یده‌ریه” كرێكارێك له كاتی كاركردندا به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی وه‌ره‌قی “ام. دی. اف” به‌سه‌ریدا به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها له شاری “قۆم” به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی دیواری ساختمانێكی نیوه‌كاره به‌سه‌ر چه‌ند كرێكارێك، كرێكارێك به‌سه‌ختی بریندار و سێ كرێكاری دیكه‌ش له ژێر ئاوار گیریان خواردووه كه هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگار كردنیان به‌رده‌وامه.
