به پێی هه‌واڵی كۆڵبه‌رنیوز، له سه‌ر ڕێگای قه‌دیمی كامیاران بۆ سه‌وڵاوا كه ناسراوه به جاده‌ی گه‌شكی، ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا كه به هۆیه‌وه مۆعه‌لمێك به ناوی “خوسره‌و خاتری” گیانی له ده‌ست دا و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “خوسره‌و خاتری” خه‌ڵكی گوندی “شاهینی” كامیارانه و بۆ وتنه‌وه‌ی ده‌رس به منداڵانی ئاوایه‌كان له ڕێگایه هاتووچۆی ده‌كرد. هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییه‌ی دیكه كه له‌و ڕووداوه بریندار بووه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه و به پێی زانیارییه‌كان خه‌ڵكی ئاوایی “زیویه”ی سه‌ر به شاری كامیارانه.
