کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندابوونی دوو كرێكار به‌ هۆی گازگرتوویی له‌ ده‌ربه‌ندیخان

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندابوونی دوو كرێكار به‌ هۆی گازگرتوویی له‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی مانگی به‌فرانبار، بەهۆی گازگرتوویی لە یەکێک لە کارگەکانى ماسه‌ و لمى سنورى شارۆچکەى “دەربەندیخان”، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و کرێکارێکى دیکەش بارى تەندروستى ناجێگیرە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو کرێکاره‌ خەڵکی وڵاتی سووریان و به‌ دوای هاتنی هێزه‌كانی فریاكه‌وتن گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەی “شەهید تۆفیق”. به‌ وته‌ی كادری ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌، ئه‌و كرێكاره‌ی كه‌ باری ته‌ندرووستی ناجێگیر بووه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی و ئێستا له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ لە شەوى ٢٣ ى ئەم مانگە لە گوندى “قوبکێ”ی سەر بەشارۆچکەى “ئاکرێ” لە سنورى پارێزگاى “دهۆک”، بەهۆى گازگرتوویی دایکێک و چوار منداڵى گیانیان لەدەستدابوو.