کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست دانی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی کار له‌ شاری ورمێ

گیان له‌ ده‌ست دانی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی کار له‌ شاری ورمێ 1

ڕۆژی سێ‌شەممە ١٤ی مانگی بەفرانبار، کرێکارێک بە ناوی “حیکمەت ئیبراهیمی” خەڵکی نووشین‌شاری سه‌ر به‌ پارێزگای ورمێ، لە کاتی کارکردندا بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو کرێکارە لە کاتی هەڵکەندنی چاڵاو لە گوندی “دەستجرد” لە بەشی “نازلوو”ی سه‌ر به‌ شاری ورمێ، بەهۆی ڕووخانی دیوار گیانی لەدەستداوە، ناوبراو خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بووە. جێی ئاماژەیە کە ساڵانە لە ئێران و کوردستان، بە سەدان کرێكار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتیی کاری و کەرەستەی خۆپاراستن لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیانیان لە دەستدەدەن و یان بە سەختی بریندار و کەمئەندام دەبن.