بەڕێوەبەری دەرمان و پشتیوانییە کۆمەڵایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبه‌ره‌كان، ڕایگەیاند: “ساڵانە نزیک ٤ هەتا ٥ هەزار کەس لە ئێران، بەهۆی بە کاربردنی ماددە هۆشبه‌ره‌كان گیانیان لەدەست دەدەن”.
بە وتەی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ڕژیم، لە ٢٤ کاتژمێردا، ١٢ هەتا ١٣ کەس بەهۆی تووشبوون بە ماددە هۆشبه‌ره‌كان، گیانیان لەدەست دەدەن. بە پێی ئاماره فه‌ڕمییه‌كان، بە شێوەی گشتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، لە ئێران ٥.٤ لەسەدە کە بۆ کرێکاران ٢٢.٣ لەسەد (زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنان)، بۆ ژنان ٦ لەسەد، بۆ خوێندکاران ٤.٧ لەسەد و بۆ قوتابییان ٢ لەسەد ڕاگەیەندراوە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سپای پاسداران وه‌كۆ گه‌وره‌ترین قاچاخچی ماده هۆشبه‌ره‌كانه له جیهان.