ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له شاره‌كانی “ساوه”، “ته‌ورێز” و “خه‌ڵخاڵ” گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ڕووخانی دیوار له گوندی “بادامچالووق”ی سه‌ر به شاری “ساوه”، دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی شاره‌داری “ته‌ورێز” به ناوی ”حه‌سه‌ن ئیبراهیم نیا” به هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو تره‌یلری ماشێنی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ به‌سه‌ختی بریندار و به دوای گوازتنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی كۆكردنه‌وه‌ی گوێزی باخه‌كانی گوندی “ئه‌سبوو”ی سه‌ر به شاری “خه‌ڵخاڵ” به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست دا.
