ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له شاره‌كانی “پهرهندهك”، “ته‌فت” و “مه‌یبۆد”، تووشی ڕووداوی كار هاتن و گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرێكی بێڵی میكانیكی به هۆی ڕووخانی دیواری ئه‌و چاڵه‌ی تێدا كاری ده‌كرد، گیانی له ده‌ست دا. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “پهرهندهك”، به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه دا كرێكارێكی كانزای “ڕووی” و “سۆرب”ی “ده‌ڕه هه‌نجیر”ی سه‌ر به شاری “ته‌فت”، به هۆی ڕووخانی دیواری توونێلی كانزا، به سه‌ختی بریندار و دوای ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ست دا، هه‌روه‌ها كرێكارێكی شۆفێر له كانزای “فلدسپات”ی “فه‌راز كووه”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “ده‌رین”ی شاری “مه‌یبۆد”، به هۆی وه‌رگه‌رانی ماشێنی “لۆدێر” گیانی له ده‌ست دا.