ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گوڵان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له شاره‌كانی دامۆغان، ئیسفه‌هان و كه‌ره‌ج تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری ئه‌فغانستانی له گوندی “ڕوودبار”ی شاری دامۆغان، له كاتی كاركردن له حه‌وزچه‌یه‌كی پۆلیمێری كه‌شاوه‌رزی خنكان و گیانیان له ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه‌ی له شاری ئیسفه‌هان كرێكارێكی بیناسازی به هۆی ڕووخانی سه‌قف به‌سه‌ریدا به سه‌ختی بریندار و له نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه له شاری كه‌ره‌ج كرێكارێك به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست دا.