له ئاكامی بو‌ردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری” توركییه” له شاری “عه‌ین عیسا” بنه‌ماله‌یه‌كی چوار كه‌سی كوژران .
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری توركییه گوندی “سه‌فاوییه” له سێ كیلوومه‌تری ڕۆژئاوای شاری “عه‌ین عیسا”ی ڕۆژئاوای كوردستان، تۆپباران كرد و له ئاكامی ئه‌م تۆپبارانه‌دا بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سی كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ، له‌م تۆپبارانه‌دا “زێدان خه‌له‌ف”ی ٥٤ ساڵه و دوو منداڵی به ناوه‌كانی “موونا” و “هۆدا ” گیانیان له ده‌ست داوه و چاره‌نووسی دایكی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ش هێشتا نادیاره ، شایانی باسه كه دێهاتی “سه‌فاوییه” هه‌ڵكه‌وتووه.