رۆژی شه‌ممه ٧ی خاكه‌ڵێوه، به دوای سه‌ردانی “ناڕندرا مودی” سه‌رۆك وه‌زیرانی هند بۆ به‌نگلادش و ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كان، لانیكه‌م پێنج كه‌س له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان خه‌ڵك و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه و ژمارێكیش بریندار بوون.
به پێی راپۆرته‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندوستان به مه‌به‌ستی به‌شداری له ڕێوره‌سمی ساڵیادی ٥٠ ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌نگلادش بۆ ئه‌م وڵاته سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه و نارازییان دژی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی كه‌مینه‌ی موسوڵمان له هند ڕژانه سه‌رشه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌نگلادش ده‌رگیر بوون. له جه‌ریانی ئه‌م پێكدادانه لانیكه‌م پێنج كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.