له ماوهی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣ هاووڵاتی خەڵكی ئیلام، لە کاتی گەشت و سەیراندا، بەهۆی گازگرتوویی لەنێو خێوەتدا، گیانیان لەدەست دا.
جێی ئاماژهیه، رۆژی ههینی ٦ی خاكهڵێوه له هواڵێكی دێكه دا سێ کەس لە ناوچەی “ئەنارەك”ـی شاری “چوار” سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی گازگرتووییەوە گیانیان لەدەست دابوو و لە لایەکی دیکەوه و لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، سێ کەس بە هۆی گازی مۆنۆکسید کەربۆن لە ناوچەیەکی دیکەی پاڕێزگای ئیلام، گیانیان لەدەست داوه.
