شەوی پێنجشەممە ٢ی گۆڵان، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلیکی پژۆ 206 لە رێگەی نێوان مەریوان- سەوڵاوا لە نزیک گوندی “قەڵاجی” روویدا كه به هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و كه‌سێكیش بریندار بووه. شایانی باسه كه ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە رووداوێکی هاتووچۆ لە هه‌مان شوێن و به هه‌مان شێوه سێ گەنج گیانیان له ده‌ست دا و بەتەواوی سووتان.
به پێی راپۆرته‌كان، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان و خراپی و ناستانداردبوونی ڕێگاوبانەکان لە ئێران و بەتایبەت کوردستان، ساڵانە به سه‌دان کەس به ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار و كه‌مئه‌ندام ده‌بن.