کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

گیان له‌ ده‌ست دانی ٥٠ كه‌س له‌ تایوان به‌ هۆی له‌ هێل ده‌رچوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕێك

مرگبارترین سانحه قطار در تایوان

 رۆژی هه‌ینی ١٣ی خاكه‌ڵێوه‌، شەمەندەفەرێك کە بەرەو ناوچەی “هوئالین” لە باکووری تایوان دەڕۆیشت لە نزیك تونێڵێکەوە بە كامیۆنێكی بارهه‌ڵگر دەکێشێت کە لە پێگەیەکی کارکردنی نزیک لە تونێڵەکەوە کەوتووەتەخوارەوە و دەبێتە هۆی لادان و وەرگەڕانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ٧٢ كه‌سیش بریندار بوون.

زانیارییە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا باس لە مردنی لانیکەم ٥٠ کەس دەکەن و زیاتر لە ٧٢ بریندار گوازراونەتەوە نەخۆشخانە. هێشتا زیاتر لە 70 کەس لەنێو بەشێك لە شەمەندەفەرە تێکشکاوەکەدا گیریان خواردووە کە لەوانەیە ژمارەی قوربانی و برینداران بەرزبکاتەوە.