رۆژی دووشه‌ممه ٢ی خاكه‌ڵێوه، لە کرواتیا کامیۆنێک کە کۆچبەرانی رۆژئاوای کوردستانی تێدا بوو وەرگەڕا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا 4 کۆچبەر کە خەڵکی ناوچەکانی دێرک و سەرێ کانی بوون گیانیان لەدەستدا، 24 کۆچبەری دیکەش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان،برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه نەخۆشخانەی “نۆڤا گرادیسکا” لە شاری “سلاڤۆنسکی برود” و به به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه ڕایانگه‌یاندووه كه چوار کۆچبەر لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و دۆخی تەندروستیی بریندارێکیش سەختە هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی کرواتیا “شەش كه‌س لە بریندارەکان لە دۆخێکی تەندروستی خراپدان.”