به پێی ڕاپۆرته‌كان، به دوای ٤٨ كاتژمێر له ده‌ستپێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی غه‌رب و جنووبی غه‌ربی توركییه، هێشتا كونترۆڵ نه‌كراوه و تا ئێستا لانیكه‌م ٤ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.
ئاگركه‌وتنه‌كانی توركییه له شه‌ش ئوستانی “بودرووم”، “مارماریس”، “مانگاوت”، “ئادانا”، “مێرسین”، “مه‌لاس”، “قازی پاشا”، و ده‌یان ناوچه‌ی گه‌شتیاری له‌وانه “ئانتالیا”، به هۆكاری نادیار ده‌ستی پێكردووه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گه‌یاندۆته ئابووری توركییه و به سه‌دان دۆنم زه‌وی و زاری خه‌ڵك و دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به ته‌واوی سووتاندووه. به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركییه هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی ناوچه گه‌شتیاریه‌كان له ڕێگه‌ی دریاوه گوازراونه‌ته‌وه بۆ شوێنه ئارامه‌كان و به سه‌دان ماڵ به ته‌واوی سووتاون.
