رۆژی هەینی ٦ی خاكهڵێوه، به هۆی پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە باشووری میسر، لانیكهم 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و 66 کەسیش برینداربوون.
به پێی ڕاگهیاندنهكانی وەزارەتی تەندروستیی میسر، دەیان ئەمبوڵانس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە لە هەرێمی “سۆهاج” کە 460 کیلۆمەتر لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتەکەوە دوورە. بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، نزیکەی 10 بەشی شەمەندەفەرەکان هەڵگەڕاونەتەوە و زیانیان بەرکەوتووە. شایانی باسه، میسر یەکێکە لە وڵاتانەی بەهۆی خراپیی ژێرخانی کەرتی گواستنەوەی هێڵی ئاسنین و نۆژەن نەکردنەوەی، رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە کە خراپیی ئەو کەرتە بووەتە هۆی رووداوگهڵێك کە بە دەیان کەس تێیدا گیانیان لەدەستداوە.