ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی هێرشی گرووپێكی چه‌كدار بۆ سه‌ر مزگه‌وتێك له گوندێكی وڵاتی نیجریه، لانیكه‌م ١٦ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ئه‌و هێرشه خوێناویه‌وه چه‌ندین كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی نیجریه، چه‌كداران له كاتی هه‌ڵهاتن هاووڵاتییه‌كی دیكه‌شیان له‌سه‌ر شه‌قام كۆشتووه. جێی ئاماژه‌یه كه له هێرشێكی دیكه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوودا چه‌كداران ئۆتوبووسێكیان له ئه‌یاله‌تی “سووكۆتۆ” ئاور تێبه‌ردا كه به هۆیه‌وه ٢٣ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.