کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست  دانی ١٠ كرێكار له‌ “ده‌یره‌زوور”ی سووریه

گیان له‌ ده‌ست دانی ١٠ كرێكار له‌ ده‌یره‌زووری سووریه 1

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە شارۆچکەی “دێرەزوور”ی سووریه، ١٠ کرێکاری کێڵگەی نەوتی “خەراتە” کوژران و کرێکارێکیش برینداربوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆرستانی داعش بۆسەر مینی بووسی گوازتنه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌و كیڵگه‌ نه‌وتییه‌، ١٠ کرێکار گیانیان له‌ ده‌ست دا و یەکێکی دیکەش برینداربووە. به‌ پێی زانیارییه‌كان، هێرشەکە لەکاتێکدا ڕوویداوه‌، کە کرێکارەکان لەسەر کارەکەیان له‌ شارۆچکەی “دێرەزوور”ی  سه‌ر به‌ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەڕاونەتەوه‌.