رۆژی چوارشه‌ممه‌١٦ی رێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێك به ناوی “خالید ئه‌حمه‌دپوور”، حه‌ڵكی گوندی “ورتێ” سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژیم گیانی له ده‌ست داوه.
به پێی راپۆرته‌كان،”خالید ئه‌حمه‌دپوور” له‌گه‌ڵ گرووپێك له كۆڵبه‌ران، له كاتی شه‌ودا له سه‌ر سنووری سه‌رده‌شت، له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌كرێنه ئامانج، كه ناوبراو فیشه‌كی به‌رده‌كه‌وێت و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست ده‌دات.