ڕۆژی ھەینی ١١ی مانگی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی “سادق ناسری” باوکی ٥ منداڵ و خەڵکی شاری سنە، لەکاتی کۆڵبەری به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایه‌كانی ته‌ته‌ی هه‌ورامان گیانی له ده‌ست دا.
بە پێی راپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه لە بواری وێنە و ھەیکەل تاشی کاری دەکرد و بە ھۆی ھەژاری و بێکاریەوە لە دوساڵ لەوە پێشەوە دەستی کردووە بە کۆڵبەری. کۆڵبەری پیشەیەکی زۆر سه‌خته کە هەژارانی کوردستان بە ھۆی نەبونی ھەلی كار رووی لێدەکەن و ساڵانە بە دەیان کەس بە ھۆی روداوی سروشتی و یا خود بە تەقەی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی تورکییە گیانیان لە دەست دەدەن یان بریندار دەبن.